گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەنجومەنی خوێندکارانی ناڕازیی: هەڕەشەکان ساردمان ناکەنەوە

2022.11.19 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی خوێندکارانی ناڕازیی: هەڕەشەکان ساردمان ناکەنەوە

ناس کورد-

لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەنجومەنی خوێندکارانی ناڕازیی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان بە گڕوتینێكی بەهێزترەوە دەڕژێنەوە سەر شەقامەكان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان، دەشڵێت، " هەڕەشەكانی ئەنجوومەنی زانكۆ ساردمان ناكاتەوە و دەست لە نێو دەست بەردەوام دەبین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

 

بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان.

بابەت: خۆپیشاندان

 

ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر ٨ی سەر لەبەیانی

 

سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان بە گڕوتینێكی بەهێزترەوە دەڕژێینەوە سەر شەقامەكان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆمان.

 

داواكاریەكان:

 

١. بنەبڕكردنی دەستی حیزب لەنێو زانكۆ و پەیمانگاكاندا.

٢. ڕیفۆرمێك لە پڕۆسەی خوێندن و گۆڕینی بنچینەیی مەنهەج كە تەنیا بۆتە ڕۆتینێكی ڕۆژانە.

٣. لابردن و كەمكردنەوەی كرێی پاراڵێڵ.

٤. بە یاسایكردن و زیادكردنی دەرماڵە.

٥. دەستپێكردنەوە بە دامەزراندن و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشوو.

 

ئێمە دەستی هاوكاری بۆ سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان (مامۆستایان، فەرمانبەران، دەرچووانی دانەمەزراو، كرێكار و كاسبكارانی بە شەرەف) درێژدەكەین كە شانبەشانی خوێندكاران و بە بەیاننامە و داواكاری جیاوازی خۆیانەوە بڕژێنە سەر شەقامەكان دەست لەنێو دەست كۆتایی بەم سیستەمە گەندەڵە بهێنین.

 

ئەنجومەنی خوێندكارانی ناڕازی