گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی پێ وت

هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

2022.11.19 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، لەکاتی سەردانی بۆ پرسەی قوربانیانی ڕووداوەکەی سلێمانی ڕایگەیاند، پەڕەیەکی نوێ دەکەنەوە و سەردانی لایەنەکان دەکەن، پارێزگاری سلێمانیشی وت، "ئەگەر پەڕەی پێوە مابێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (19-11- 2022) ڕایگەیاند، "وەک پارتی سەردانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش دەکەین و دەست بە دانوستاندن دەکەین و هەوڵی جدی دەدەین کە کێشەکان چارەسەر بکەین و پەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە." 

 

لەوکاتەدا کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی هاوشانی نێچیرڤان بارزانی وەستابوو، وتی، "ئەگەر پەڕەی پێوە مابێت." 

 

لەگەڵ قسەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکردا، دڵشاد شەهاب، ڕاویژکاری سەرۆکی هەرێم، کۆتایی بە کۆنفرانسەکە هێنا. 

 

هاوکات، ." لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە، سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، "دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن بکرێت."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن رایگەیاند، "پێشتریش من وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەم ناردووە بۆ پەرلەمان کە ئێستا بۆ ماوەی ساڵێک تەمەنی خۆی درێژکردووەتەوە، دەبێ لە ماوەی ئەمساڵەدا هەڵبژاردن بکرێت."