گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

2022.11.19 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (19ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "بەگوێرەی دواین گۆڕانکاری نەخشەکانی کەشوھەوا GFS، سەرەتای مانگی ئایندە ئەگەری ھاتنی یەکەم شەپۆلی باراناوی سەرتاسەری ھەیە کە بەشێوەیەکی زۆرباش بۆ سەرجەم ناوچەکان دەرکەوتووە بەھیوای جێگیربوونی."

 

دەشڵێت، "ئەم ھەفتەیە بەگشتی کەشوھەوا بەسەقامگیری دەمێنێتەوە، لە رۆژی ھەینییەوە (25ی تشرینی دووەمی 2022) بۆ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لەم ماوەیەدا ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپالەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و شەپۆلێکی ناسەقامگیری بارانبارین و ھەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ چالاکبوونی خێرای با".May be an image of map, sky and text that says "GFS 0.12' Init 8z Nov 2022 Total Precipitation (mm) 50E Hour. 384 Valid: 18z Sun Dec 2022 WATTUBELL 20'N 22.5 40 50 75 100 150 200 300 150 500 License required commercial istribubon. Max: 232.6"