گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌

2022.11.19 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی لەکاتی سەردانی بۆ پرسەی قوربانیانی ڕووداوەکەی سلێمانی ڕایگەیاند، لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (19ی تشرینی دووەمی 2022) گوتی، بێگومان "سەردانی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکەیش دەکەین." لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە گوتی، "دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن بکرێت."


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن رایگەیاند، "پێشتریش من وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەم ناردووە بۆ پەرلەمان کە ئێستا بۆ ماوەی ساڵێک تەمەنی خۆی درێژکردووەتەوە، دەبێ لە ماوەی ئەمساڵەدا هەڵبژاردن بکرێت."