گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتن کراوە

شاخەوان عەبدوڵا: دەبێت بودجەی ساڵی 2023 بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بێت

2022.11.19 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
شاخەوان عەبدوڵا: دەبێت بودجەی ساڵی 2023 بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بێت

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەپێی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا کراوە، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق ئامادە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (19ی تشرینی دووەمی 2022) گوتی، دوای پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پێویستە لەمەودوا هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە متمانەی هەموو پێکهاتەکان بگەڕێنێتەوە، بە تایبەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە هەنگاو بنرێت بۆ ئەوەی ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت و بودجە بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێم ئامادە بکرێت و هەروەها پڕۆژەیاسای نەوت و غازیش ئامادە بکرێت.

 

گوتیشی، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە وەزارەتەکانە و تەواو نەبووە، چونکە پێویستە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و ئەوان پەسەندی بکەن و دواتریش رەوانەی پەرلەمان بکرێت بە مەبەستی گفتوگۆ و خوێندنەوە و پەسەندکردن، بەڵام بەپێی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لەبارەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کراوە، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بێت.

 

بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک سەردانی بەغدا بکات، کە یەکێک لە پرسەکان بودجەی گشتیی عێراقە.