گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداری دەدات

2022.11.18 - 21:46
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداری دەدات

ناس کورد-

 

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى کەسەردانى ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان نەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، چاودێری ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکان دەکات سەبارەت بە ئەگەری کردەوە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سوریا و باکووری عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. 

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی ئەمەریکا بەردەوامە لە ئامۆژگاریکردنی توندی هاوڵاتیانی ئەمریکا کە سەردانى ناوچە سنورییەکان نەکەن، خۆیان لە شوێنى کۆبووەوە و خۆپیشاندان بپارێزن.