گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’سوتاندنى’’ ماڵى خومەینى..ئێران رونکردنەوە دەدات

2022.11.18 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’سوتاندنى’’ ماڵى خومەینى..ئێران رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "گڕگرتنى" ماڵی خومەینی ڕێبەری پێشووی ئێران پیشاندەدات، بەڵام میدیاى ئێران رەتیدکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز شوێنی گرتە ڤیدیۆکانى پشتڕاستکردەوە بە تێبینیکردنی نیشانە و بینا جیاوازەکان کە لەگەڵ وێنە ئەرشیفییەکان دەگونجێت. بەڵام ئاژانسى نیمچە فەرمی تەسنیمى ئێرانى سووتانی ماڵی خومەینی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک لە دەرەوە کۆبوونەتەوە.

 

لەڤیدیۆکاندا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت کە دەیان کەس دڵخۆشن کاتێک بیناکە ئاگر دەگرێت.

 

تا ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە کەی ڤیدیۆکان تۆمارکراون.

 

بەپێی ئەو هەژمارەى لە تویتەر ڤیدیۆکەى بڵاوکردووەتەوە، ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە شارۆچکەی خومەینى، شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران، لەباشووری تارانی پایتەخت ڕوویداوە. خانووەکە کراوەتە مۆزەخانە.

 

 ئاژانسی تەسنیم دەڵێت "ئەو ڕاپۆرتانە درۆن، دەرگای ماڵی ڕێبەری نەمر، دامەزرێنەری شۆڕش، بەڕووی ڕای گشتیدا کراوەیە".