گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوو ئەندامى کۆنگرێسى ئەمەریکا داواى وەڵامدانەوەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەرێم دەکەن

2022.11.18 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
دوو ئەندامى کۆنگرێسى ئەمەریکا داواى وەڵامدانەوەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەرێم دەکەن

ناس کورد-

 

دوو ئەندامی کۆمارى کۆنگرێسی ئەمەریکا داوا لە وەزارەتى بەرگرى و ئیدارەى بایدن دەکەن وەڵامى هێرشە موشەکییەکانى ئێران بۆسەر هەرێمى کوردستان بدەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەری پارتی کۆمارییەکان گای ڕیشنتالێر لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا و مایکل واڵتز لە فلۆریدا نامەیەکیان بۆ لۆید ئۆستین وەزیرى بەرگرى و ئەنتۆنی بلینکن وەزیرى دەرەوە ناردووە و داوایان لێکردوون وەڵامی ئێران بدەنەوە دوای ئەوەی ئێران هێرشی کردە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوەش بەپێی کەناڵى فۆکس نیوز.

 

ڕێشنتالێر وتى "من زۆر نیگەرانم لە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای پاسداران لە باکوری عێراق، وەڵامنەدانەوەی ئیدارەی بایدن بۆ ڕێگریکردن لەو وڵاتە کاریگەری نەرێنی لەسەر تیمى خزمەتگوزاری و دیپلۆماتکاران و ڕێکخراوە ناحکومییەکانمان هەیە کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن".

 

وتیشى "پێویستە لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانمان بوەستین و بەپەلە وەڵامی ئەم هێرشەانە بدەینەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتییانى بێتاوان".

 

لە نامەکەدا ئەو دوو ئەندامەى کۆنگرێس داوایان لە ئیدارەى بایدن کردووە "بەرامبەر ئەم هەڕەشانەى ئێران وەڵام بدەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی داهاتوو و پاراستنی بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا".