گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

یەکەم دەرکەوتنى حاجى مەزهەر دواى گیان لەدەستدانى 15 ئەندامى خانەوادەکەى

2022.11.18 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم دەرکەوتنى حاجى مەزهەر دواى گیان لەدەستدانى 15 ئەندامى خانەوادەکەى

ناس کورد-

حاجى مەزهەر خاوەنى ئەو خانوەى لە سلێمانى تەقییەوە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا لە نەخۆشانە دەرکەوت لەکاتى سەردانکردنى لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى لە لەکاتى سەردانیکردنى حاجى مەزهەر لە نەخۆشخانە رایگەیاند، پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بە دانانی سیستمی غازی ماڵان و کوالیتیی کۆنتروڵی باشتر دابنرێت بۆ ئەوەی کارەساتی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە. 

 

me_ga.php?id=5860

 

لەشەوى رابردووەوە حاجى مەزهەر و ژمارەیەک ئەندامى دیکەى خانەوادەکەى لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان، دواى ئەوەى ماڵەکەى تەقیەوە و بەهۆیەوە 15 ئەندامى خانەوادەکەى گیانیان لەدەستدا و  12 کەسى دیکەش برینداربوون.  

 

یەکێک لە ئەندامانى کەسوکارى خێزانەکە (18-11-2022) بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکى خێزانەکە دواى ئەوەى لە نەخۆشخانە هۆشى هاتووەتەوە، یەکەم داواکارى ئەوە بووە کە ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە پێکەوە بیاننێژن.  

  

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە سبەینێ لە رێوڕەسمێکدا تەرمى ئەو کەسانە بەخاک بسپێردرێت.  

  

لاى خۆیەوە، دیار رەئوف، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند، 100٪ روووداوەکە بەهۆی سیستمی غازەکەوە بووە، "وەستایەک کە مۆڵەتی فەرمی نەبووە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکاریی سیستمی شۆفاژی ئەو ماڵەی کردووە".    

  

وتیشى "بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەو کارەساتە روویداوە."