گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەکەى سلێمانى

یەكەم داواكاری سەرۆك خێزانەكە دوای گیانلەدەستدانی 15 ئەندامى خانەوادەکەى

2022.11.18 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم داواكاری سەرۆك خێزانەكە دوای گیانلەدەستدانی 15 ئەندامى خانەوادەکەى

ناس کورد-

 

سەرۆکى ئەو خێزانەى لەتەقینەوەکەى سلێمانیدا خانووەکەى روخا و 15 ئەندامى خانەوادەکەى گیانیان لەدەستدا، داوایکردووە ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە پێکەوە بنێژرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەکێک لە ئەندامانى کەسوکارى خێزانەکە (18-11-2022) بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەیان بەوەکرد، سەرۆکى خێزانەکە دواى ئەوەى لە نەخۆشخانە هۆشى هاتووەتەوە، یەکەم داواکارى ئەوە بووە کە ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە پێکەوە بیاننێژن.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە سبەینێ لە رێوڕەسمێکدا تەرمى ئەو کەسانە بەخاک بسپێردرێت.

 

لاى خۆیەوە، دیار رەئوف، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند، 100٪ روووداوەکە بەهۆی سیستمی غازەکەوە بووە، "وەستایەک کە مۆڵەتی فەرمی نەبووە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکاریی سیستمی شۆفاژی ئەو ماڵەی کردووە".  

  

وتیشى "بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەو کارەساتە روویداوە."