گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: ئاماژەى باشمان لە دراوسێکانمانەوە بۆ هاتووە

2019.08.19 - 16:40
ئێران: ئاماژەى باشمان لە دراوسێکانمانەوە بۆ هاتووە
ناس کورد- ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، چەند ئاماژەیەکى لە وڵاتانى دراوسێوە بۆ چووە کە لە بەرژەوەندى ناوچەکە و خەڵکەکەیەتى، ئەوەش لە زارى وتەبێژى حکومەتى ئێرانەوە خراوەتەڕوو. , عەلى ڕوبەیعى، وتەبێژى حکومەتى ئێران ڕایگەیاندووە: "وڵاتانى دراوسێ خەریکە لە گرنگى ئاسایشى ناوچەکە و پەیوەندییەکى دۆستانەیان لەگەڵ ئێران تێدەگەن، بۆیە چەند ئاماژەیەک لە وڵاتانى دراوسێوە بۆ ئێران هاتووە کە لە بەرژوەندى ناوچەکە و خەڵکەکەیەتى". , وتەبێژەکەى حکومەتى ئێران وەک ئەوەى لە ئاژانسى ئێرنا هاتووە، ئاماژەى بەوەشکردووە: "پەیوەندییەکانى ئێران لەگەڵ ئیمارات و سعودیە جیاوازترە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا، دانوستانیش لەگەڵ ئەمریکا کاتێک دەبێت کە کۆتایی بەو تیرۆرى ئابوریە بهێندرێت کە لەسەر ئێران دەستى پێکردووە". , ئێران جارێکى دیکە لە زارى ئەو بەرپرسەیەوە ئەوەى خستوەتەڕوو، کە خۆى بە بەرپرس دەزانێت لە پاراستنى ئاسایشى ئاوەکانى کەندا و گەروى هورمز. , ئەو وڵاتە ئامادەیشی دەربڕیوە، بۆ واژووکردنى هەر گرێبەستێک لەگەڵ هەر وڵاتێکى کەندا و دراوسێکانى کە لە بەرژەوەندى ئابورى و ئەمنى وڵاتەکانیان بێت. , ,