گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسنامەى قوربانییەکى تەقینەوەکەى سلێمانى ئاشکراکرا

2022.11.18 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى قوربانییەکى تەقینەوەکەى سلێمانى ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

یەکێک لەو کەسانەى لە تەقینەوەکەى سلێمانى گیانى لەدەستدا ناوى چیا مەزهەر عەبدولڕەحمانە و مامۆستایە لە قوتابخانەی خاڵە جوتیاری بنەڕەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بۆ گیانی پاكی مامۆستا چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان و سەرجەم كۆچكردوان  ماتەمینی رادەگەیەنێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ماتەمینی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی پرسە و ماتەمینی بۆ روداوی تەقینەوەی سیستمی غازی ناو خانوویەكی گەڕەكی كازیوەی دووی شاری سلێمانی رادەگەیەنێت، كە بوەهۆی كۆستێكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی شارەكەمان بەتایبەتی.

 

لەو روداوە كارەساتبارەدا، بەڕێز چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان مامۆستا لە قوتابخانەی خاڵە جوتیاری بنەڕەتی گیانی لەدەستداوە.

 

بۆ گیانی پاكی مامۆستا چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان و سەرجەم كۆچكردوان پرسە و سەرەخۆشی و ماتەمینی خۆمان رادەگەیەنین و لە خوای گەورەش داواكارین شیفای بەپەلەی بریندارەكان بدات.

 

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی