گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بریندارێکى دیکەى تەقینەوەکەى سلێمانى گیانى لەدەستدا

2022.11.18 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
بریندارێکى دیکەى تەقینەوەکەى سلێمانى گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

بریندارێکى دیکەى تەقینەوەکەى سلێمانى گیانى لەدەستدا، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستدا بۆ 11 کەس بەرزبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا چوار منداڵ لەژێر داروپەردوى خانووە رووخاوەکەدا ماونەتەوە، لەو سێ بریندارەش کە لە نەخۆشخانە مابوونەوە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.

 

پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى (18-11-2022) لە شوێنى رووداوەکە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، 23 کەس لەناو خانووەکەدا بوون 10 کەسیان بونەتە قوربانى و 13 کەسیشیان بریندارن.  

  

وتیشى چوار کەسى دیکە ماون، تیمەکان لەئێستادا گەیشتونەتە دوایین ژور و دوایین سەقفى روخاو هەڵدەدەنەوە.  

  

لەبارەى بریندارەکانەوە، پارێزگارى سلێمانى باسى لەوەکرد، هەشتیان دەرچوون و ئەوانەى تر لەژێر چاودێریدان.