گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەڕان گەیشتە دوایین ژور

هەشت بریندارى تەقینەوەکەى سلێمانى نەخۆشخانەیان جێهێشت

2022.11.18 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت بریندارى تەقینەوەکەى سلێمانى نەخۆشخانەیان جێهێشت

ناس کورد-

 

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، هەشت بریندارى تەقینەوەکەى سلێمانى نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و تیمەکان گەیشتونەتە دوایین ژور بۆ رزگارکردنى ئەوانەى لەژێر داروپەردوى خانووەکەدا ماونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى (18-11-2022) لە شوێنى رووداوەکە بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، 23 کەس لەناو خانووەکەدا بوون 10 کەسیان بونەتە قوربانى و 13 کەسیشیان بریندارن.

 

وتیشى چوار کەسى دیکە ماون، تیمەکان لەئێستادا گەیشتونەتە دوایین ژور و دوایین سەقفى روخاو هەڵدەدەنەوە.

 

لەبارەى بریندارەکانەوە، پارێزگارى سلێمانى باسى لەوەکرد، هەشتیان دەرچوون و ئەوانەى تر لەژێر چاودێریدان.