گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

دراوسێیەکی ئەو ماڵەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویدا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات

2022.11.17 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
دراوسێیەکی ئەو ماڵەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویدا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات

ناس کورد- 

دراوسێیەکی ئەو ماڵەی سلێمانی کە تەقینەوەکەی تێدا ڕوویدا، دەڵێت، ئاگای لێبووە کە خەریکی تانکی غازەکە بوون و لە پڕدا دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دراوسێی ئەو ماڵە کە ماڵەکەی بە تەنیشتییەوە بووە و ئەویش زیانی زۆری بەرکەوتووە لە لێدوانێکییدا بۆ رۆژنامەنوسان، ڕایگەیاند، "ماڵەکەم زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام سوپاس بۆخوا سەلامەتین." 

 

وتیشی، "ئەم ماڵەی دراوسێمان تانکی غازیان هەبوو لە سەربان، گوێمان لە دەنگیان بوو کە خەریکی تانکییەکە بوون، منداڵەکانیشم وتیان بۆنی غاز یەت، لە پڕدا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات، دەنگەگە زۆر بەهێزبوو، ماڵەکانی چوار کۆڵان ئەولاتر شوشەی پەنجەرەکانیان شکاوە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ پارێزگاری سلێمانی هۆکاری تەقینەوەکەی سلێمانی ئاشکراکرد ’’هێرشی درۆنی بووە؟’’

 

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت تانکی غازەکە لە ژێرزەمیندا بووە، ئەو هاووڵاتییە ڕایگەیاند، "نەخێر لە سەربان بوو."