گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی سلێمانی

2022.11.17 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی سلێمانی

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە ئوتومبیلەکانیان دوور بخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی و لە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئوتومبیلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگووزارییەکان و ئوتومبیلەکانی ئامبوڵانس دروست نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە

ئاشکرایە لای هەمووان کە لەئێستادا ڕووداوێکی نەخوازراو لە شاری سلێمانی روویداوە بەهۆی تەقینی تانکی غاز کە بەداخەوە زیانی گیانی تیادا روویداوەو ژمارەیەک خانوو بەهۆیەوە رووخاون.

وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم تیمەکانمان بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وەک تایبەتمەندی خۆیان لە شوێنی رووداوەکەن وە لەو ڕێگایانەی لە نزیک نەخۆشخانەی شار وە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بڵاوەیان پێکراوە.

وەک هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێز دەکەین کە ئوتومبیلەکانیان دوور بخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە وەلە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئوتومبیلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگووزارییەکان و ئوتومبیلەکانی ئامبوڵانس دروست نەبێت