ناس کورد-
ئەمشەوی پێنجشەممە، لە سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و بەگوێرەی زانییارییەکان، تانکی غاز لە ماڵێک تەقیوەتەوە و چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوتووە و قوربانییەکی زۆریش هەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەمشەو پێنجشەممە 17-11-2022، لە گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی لە ماڵێک تانکی غاز تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ خانوو ڕووخاون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، نزیکەی 14 کەس لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا هەن و چەند تەرمێکیش دەرهێندراون.