کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سوریا، کاروانێکی سوپای تورکیای کردە ئامانج کە بەرەو شارۆچکەی مۆرک لە ناوچەکانی پاریزگای حەما بەڕێوەبوون. . بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابی 2019، کاروانێکی سوپای تورکیا کە پێکهاتوو لە 25 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریاوە بۆردومان کران. . بەپێی بەشێک لە میدیاکانی سوریا، "ئەو کاروانە بۆ پشتیوانی گروپە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا ڕەوانەی ناوچەکە کراون کە بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی مۆرک ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بوونەتەوە". . تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر ژمارەی کوژرا و بریندارانی سوپای تورکیا بڵاونەکراوەتەوە. . هەروەها سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی سوریا وتویەتی "تورکیا دەیەوێت یارمەتی هێزە چەکدارە تیرۆرستییەکانی ئیدلب و خان شەیخون بدات". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە سوپای سوریا دوای پێنج ساڵ، رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای شارۆچکەی خان شەیخونی پارێزگای ئیدلبی کۆنترۆڵ کردەوە. . هەروەها ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی سوریا "سانا"، لەسەر زاری بەرپرسانی سوریاوە ڕایگەیاندوە: "دهستوهردانی توركیا لە سوریا بهتوندی شەرمەزار دهكهین، دهسهڵاتدارانی توركیا ئەنجامەکەی له ئهستۆ دهگرن". . https://twitter.com/i/status/1163378143320784897