گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’یەکێتی بە تەلەفۆنێک وەزیرێک دەنێرێتەوە بۆ ماڵەوە’’

2022.11.17 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەکێتی بە تەلەفۆنێک وەزیرێک دەنێرێتەوە بۆ ماڵەوە’’

ناس کورد- 

 

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی یەکێتی بە تەلەفۆن بە وەزیری پێشمەرگەیان وتووە، نەچێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و یەکێکی دیکە لە شوێنی تۆ دەکەن بە وەزیری پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 17-11-2022) ڕایگەیاند، "سەرۆکایەتی یەکێتی بە تەلەفۆنێک بە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەیان وتووە مەچۆرەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و یەکێکی دیکە لە شوێنی تۆ دەکەین بە وەزیری پێشمەرگە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ وردەکاریی کۆبوونەوەیەکی لاهور شێخ جەنگی و شاندێکی پارتی ئاشکرا دەکرێت

 

 

وتیشی، "ئەمە ناکرێت بەوجۆرە، گۆڕینی وەزیر پێویستی بە ڕێوشوێنی خۆی هەیە کە ئەو وەزیرە سەرەتا دەستلەکاربکێشێتەوە، دواتر بزانین بۆچی ئەو وەزیرە لادەبرێت، چونکە ئەوە وەزیری حکومەتە و پێویستە بۆچوونی ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆچوونی هەبێت، دواتر کەسێکی دیکە بکرێتە وەزیر، نەک بە تەلەفۆنێک بە وەزیرێک بڵێن مەچۆرەوە بۆ دەوام." 

 

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەشکرد، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارتی سەردانی یەکێتی دەکات و پێکەوە کۆدەبنەوە و لەبارەی ناکۆکییەکانیانەوە گفتوگۆ دەکەن."