گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزبووەوە

2022.11.17 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزبووەوە

ناس کورد-

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی به‌نزین لە سلێمانی کەمێک دابه‌زی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ نرخەکەی هەڵکشا و هه‌ر لیترێك به‌نزین 50 دینار به‌رزبووه‌وە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبین محەمەد، سەرپەرشتیاری بەنزینخانەی بامۆک (پێنجشەممە 17-11-2022) بە "ناس کورد"ی وی، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن 50 دینار بەرزبوونەوە. 

 

بەوتەی ڕێبین محەمەد، نرخی به‌نزینی جۆری نۆرماڵ له‌ 925 دیناره‌وه‌ بۆ 975 دینار به‌رزبووەته‌وه‌، هه‌روه‌ها نرخی لیترێك به‌نزینی موحه‌سه‌نیش له‌ هه‌زار و 125 دیناره‌وه‌ بۆ 175 دینار به‌رزبووەته‌وه‌.