ناس کورد-
لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری بۆکان چوار خۆپیشاندەر کوژران کە یەکێکیان ویستبووی کچێک لە دەست هێزە ئەمنییەکان ڕزگار بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (پێنجشەممە 17-11-2022) لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممە سالار موجاور و ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 30 ساڵ بووه، لە خۆپیشاندانەکانی شاری بۆكاندا، به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئێران کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوكات محه‌مه‌د حوسێنزاده‌ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له باغی قازیی بۆكان و له كاتێكدا ویستبووی كچێكی ڕفێنراو له دەست هێزه ئەمنییەکان ڕزگار بكات، به چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ری و چه‌ند چه‌قۆیه‌كیان له سینگ و سه‌ر دڵی داوه و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، هەر دوێنێ چوارشەممە خۆپیشداندەرێکی دیکە لەشاری بۆکان بەناوی سامان قادربه‌یگی، بە تەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران کوژراوە.