گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودانى سێ بەرپرسى باڵاى دورخستەوە

2022.11.17 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
سودانى سێ بەرپرسى باڵاى دورخستەوە

ناس کورد-

 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانى عێراق، سێ بەرپرسى باڵاى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى لەکارەکانیان دورخستەوە، بەهۆى دوو رووداوى ئاگرکەوتنەوە کە لە فڕۆکەخانەى بەغدا روویاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق (17-11-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سودانى بڕیاریداوە بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانە، لە ئەرکەکانیان دوور بخاتەوە، بەهۆى دوو رووداوى ئاگرکەوتنەوە کە لەفڕۆکەخانەى بەغدا روویاندا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "دوای گوێگرتن لە قسەى بەرپرسانی پەیوەندیدار سەبارەت بەو دوو ڕووداوە، سودانى جەختی لەسەر بەدواداچوونی لێکۆڵینەوەکان کردەوە، بۆ ئەوەی هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت رووداوەکان لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژدا بزانرێت".