ناس کورد-
هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، بۆ دەرکردنى مۆڵەتى نوێی شۆفێرى پێویست ناکات هاوڵاتی وێنەی پێبێت چونکە ڕاستەوخۆ وینەکان لە بەشی مۆڵەت دەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاتوچۆى سلێمانى (17-11-2022) لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەرهێنان و نوێ کردنەوە پێویستی بەم بەڵگە نامانە هەیە:
1-بەڵگەنامەی ڕەسەن (تەسکەرە – چنسییە- کارتی زانیاری – کارتی نیشتیمانی)
2-بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەت پێویستی بە مۆڵەتە کۆنەکە و پشکنینی چاو هەیە .
3-بۆ نوسینی ناوەکەی بە زمانی ئینگلیزی پیویستی بە پاسپۆرتە ئەگەر پاسپۆرتی نەبوو پیویستە ناوی خۆی بە دروستی نوسرابێت بە زمانی ( ئینگلیزی )
تێبینی (پێوسیت ناکات هاوڵاتی وێنەی پێبێت چونکە ڕاستەو خۆ وینەکان لە بەشی مۆڵەت دەگیرێت و دەخرێتە سەر مۆڵەت جگە لەو بەڵگەنامانەی کە داوا کراوە بە نوسخەی ڕەسەن).