گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نابێت ئەو قسانە هەروا تێپەڕێت’’

مەلا بەختیار: بۆ وەڵامدانەوەى بافڵ تاڵەبانى پارتى دوو رێگەى لەبەردەمدایە

2022.11.17 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار: بۆ وەڵامدانەوەى بافڵ تاڵەبانى پارتى دوو رێگەى لەبەردەمدایە

ناس کورد-

 

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى رایگەیاند، پارتى بۆ وەڵامدانەوەى قسەکانى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى دوو ڕێگەى لەبەردەمدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار (17-11-2022) لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک لەبارەى کێشەکانى پارتى و یەکێتى وتى "سەرۆکى یەکێتى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەوەى لەناخیدا بوو ئاشکرایکرد، ئەگەر پارتى قسەکان دەسەلمێنێت با کێشەکان چارەسەر بکات".

 

وتیشى "ئەگەریش پارتى قسەکان ناسەلمێنێت دوو رێگاى لەبەردەستە، یان بەبەڵگەوە وەڵامى بداتەوە، یان داواى کۆبوونەوە بەپەلە بکەن لەنێوان پارتى و یەکێتى، چونکە دەبێت ئێوە لەسەر ئەو قسانە بوەستن و نابێت ئەو قسانە هەروا تێپەڕێت بەبێ وەستان و لێکدانەوە".

 

مەلا بەختیار داواى لە پارتى کرد، لە مەنتیقى حوکمڕانییەوە سەیرى دانوستانى سیاسی نەکات "ئێوە زۆرینەن، بەڵام کە هاتە بەرژەوەندى ستراتیژى و چارەسەرى سیاسی مەنتیقى سیاسی دەخوات نەک زۆرینە".