گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’گەمارۆى سلێمانى و شەڕى ناوخۆ’’..هەڵوێستێکى نوێ لە پارتییەوە لەبارەى کێشەکان لەگەڵ یەکێتى

2022.11.17 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’گەمارۆى سلێمانى و شەڕى ناوخۆ’’..هەڵوێستێکى نوێ لە پارتییەوە لەبارەى کێشەکان لەگەڵ یەکێتى

 

ناس کورد-

 

رێبەر ئەحمەد ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، پارتى لە بارودۆخى سلێمانى بەرپرس نییە و پێویستە یەکێتى کێشەکانى دیارى بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد (17-11-2022) لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک لەبارەى کێشەکانى پارتى و یەکێتى وتى "پارتى کێشەى لەگەڵ هیچ حیزبێک نییە، ئەو لایەنەى کێشەى هەیە پێویستە بزانین کێشەى چییە، ئەگەر کێشەیەک لە ئەداى حکومەت هەیە، دەبێت ئەوانەى باسى کێشە دەکەن بێن باسى بکەن، کە ئایا لەگەڵ حکومەتە یان پارتى، ئەوان تا ئێستا بەفەرمى پێیان نەوتووین لەچى ناڕازین".

 

رونیشیکردەوە "تێناگەین کێشەى برادەرانى یەکێتى لەگەڵ پارتى چییە، ئەگەر کێشەیەکى دیاریکراو هەیە دەبێت پێمان بڵێن، ناکرێت لە راگەیاندن باسى بکەن و لە کۆبوونەوەکانیش هیچ نەڵێن".

 

 رێبەر ئەحمەد وتیشى "ئەوانەی باسی خزمەتگوزاریش دەكەن و جاروبار دەڵێن گەمارۆ لەسەر سلێمانی هەیە و پارتی و حكوومەت لێی بەرپرسن، ئێمەش یەك دونیا پرسیارمان هەیە لەسەر زۆر بابەت كە لە سلێمانی ڕوودەدەن، پێویستە ئەوانەی كە سلێمانی ئیدارە دەدەن، وەڵامدەرەوە بن هەم بۆ خەڵكی سلێمانی و هەم بۆ لایەنە سیاسییەكانیش".

 

هەروەها دەڵێت "ئەو كێشەیەی كە خەریكن بیخەنە ملی پارتییەوە، پارتی لێی بەریئە، پارتی نە كارمەند و نە مودیرێكی لە سلێمانی هەیە؟ نە دەزگایەكی ئەمنی لەوێ هەیە و هیچ دەسەڵاتێكی ئیداری و ئەمنی هەیە، ئینجا داواش دەكەن پارتی دۆخی سلێمانی چاك بكات". 

 

دەشڵێت "وەرن با سلێمانی چاك بكەین و ئەزموونی هەولێر و دهۆك بۆ سلێمانی بگوازینەوە. وەرن با هەموومان پێكەوە ئیدارەی هەموو هەرێمی كوردستان بدەین".

 

وەزیرى ناوخۆ باسى لەوەشکرد، بەبریارى حکومەت هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆ هێزێک بۆ کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان پێکهێنرا، "بەڵام لە سلێمانى پێیان وتین ئەگەر ئەم هێزە بێتە سنورەکە شەڕى ناوخۆ دروستدەبێت".