ناس کورد-
سەرۆککۆمارى عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور بۆ ئەوەى هیچ لایەکیان گلەییان نەمێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەتیف رەشید (17-11-2022) لە لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ئاماژەى بەوەکرد، سێ ساڵە عێراق نەیتوانیوە بودجە بە باشی خەرج بکات و هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان بنێت بەپێی دەستور.
جەختیشیکردەوە، ئەرکى لەپێشینەى ئێستا دابینکردنى ئاسایش و سەقامگیرییە، دواتر دابینکردنى خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتییان.