گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆى سلێمانى: پێشبینى ‌ ده‌كرێت ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکان  تاوانى زیاتر و مه‌ترسیدارتر ئه‌نجام بده‌ن

2019.08.19 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆى سلێمانى: پێشبینى ‌ ده‌كرێت ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکان  تاوانى زیاتر و مه‌ترسیدارتر ئه‌نجام بده‌ن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوو بەرپرسى هاتووچۆى سلێمانى لە پەراوێزى رووداوەکەى کوژرانى گەنجەکەى قەزاى چەمچەماڵ بەدەستى شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک هۆشدارى ئەوە دەدەن " پێشبینى ‌ ده‌كرێت ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکان  تاوانى زیاتر و مه‌ترسیدارتر ئه‌نجام بده‌ن". . هەریەک لە به‌ختیار محەمەد، مقەدەمى هاتووچۆ  و کاروان محەمەد، رائیدى هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى لە میانەى بڵاوکردنەوەى وتارێکى هاوبەشدا لە بارەى ماتۆڕسکیلە بێ تابلۆکانى شارەکانى هەرێمى کوردستان و لە پەراوێزى كوژرانى گه‌نجێك به‌ده‌ستى شۆفێرى ماتۆرسكیلێکى بێ تابلۆ  چه‌ند ئامارێكیان له‌سه‌ر ماتۆرسكیل خستە ڕوو و  ئاماژەیان بەوە کرد " تاوه‌كو ئێستا له‌ سنورى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى(552.781) سوارڕە‌و تۆماركراوه‌ كه‌ تۆمارى ماتۆرسكیل ته‌نها (10.945) بووه‌". . بەوتەى ئەو دوو بەرپرسەى هاتووچۆى سلێمانى، له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 2019 (26.415) سوارڕە‌و تۆماركراوه‌ كه‌ تۆمارى ماتۆرسكیل ته‌نها (1) یه‌ك ژماره بووە. . لە بەشێکى ترى ئەو ئامارەى کە دوو بەرپرسەکەى هاتووچۆى سلێمانى خستوویانەتەڕوو ئاماژە بەوە کراوە، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا مۆڵه‌تى لێخوڕینى ماتۆسكیلیان هه‌یه‌ (3848) كه‌سه. . بەگوێرەى ئامارەکە،  له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ (75) هاووڵاتى به‌ رووداوى هاتووچۆ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  له‌م ژماره‌ (18) كه‌س شۆفێر و سه‌رنشینى ماتۆرسكیل بووه‌. . هەروەها، هه‌ر له‌م ساڵدا (1459) هاوڵاتى به‌ رووداوى هاتووچۆ بریندار بوون كه‌ (413) كه‌س شۆفێر یاخود سه‌رنشینى ماتۆرسكیل بوون. . جەختیشکراوەتەوە،  هه‌ر له‌م ساڵدا (820) سوارڕە‌و تووشى رووداوى هاتووچۆ بوون كه‌ (56) سوارڕە‌و له‌جۆرى ماتۆرسكیل بوون. . بەوتەى ئەو دوو بەرپرسە ، به‌به‌رده‌وامى به‌ رێگاى نایاسایى به‌شێوه‌ى پارچه‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ ماتۆڕ ده‌هێنرێته‌ پارێزگاكانى هه‌رێم و‌ له‌ دوكانى فرۆشتنى ماتۆڕە‌كان پارچه‌كان ده‌به‌ستن و به‌ نایاسایى به‌ هاوڵاتیان و گه‌نجان ده‌فڕۆشرێن. . به‌ختیار محەمەد، مقەدەمى هاتووچۆ  و کاروان محەمەد، رائیدى هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى داوا لە وەزارەتى ناوخۆ دەکەن چۆن له‌رابردوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا و ئه‌وروپى بڕیاریان به‌ تۆماركردن و بنه‌بڕكردنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ئاواش بڕیارێك ده‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ماتۆرسكیل له‌ كوردستان. .