ناس کورد-
سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه وه‌زیری پێشمه‌رگه "له ژێر فشاری" حزبه‌كه‌یدا ده‌وام ناكات و ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن به كه‌سێكی دیكه و ئاگادارکراوەتەوە کە نەچێتەوە بۆ دەوام.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عیسا عوزێر (16-11-2022) بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌وامی نه‌كردووه، هیچ بڕیارێكی فه‌رمیمان پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام قسه‌ی لابه‌لا كراوه، به نیازن كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته و بیستوومه ئاگادار كراوه‌ته‌وه نه‌یێته ده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان بكرێت".
وتیشی "ماوه‌ی پێنج مانگه وه‌زیر له ژێر فشارێكی زۆردا بووه، وه‌زیر ره‌گه‌زێكی چالاك بووه له پێشخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌بوونی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویست ده‌زانم، هیوادارم سه‌ركردایه‌تی سیاسی پێداچوونه‌وه به بڕیاری خۆیاندا بكه‌ن، پێشبینی ناكه‌م كه‌سێك بێت وه‌ك كاك شۆڕش به‌و جۆره كار بۆ چاكسازی بكات".
له باره‌ی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌شی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌وه، عیسا عوزێر وتی "كابینه‌ی پێشوو ره‌وشێكی هه‌ستیار بوو، بڕیاردان له بودجه‌كه‌ی زه‌حمه‌ت بوو، له ماوه‌یه‌كی كورتدا له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكرد و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، به‌ڵام پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بودجه ته‌رخان بكات، "ئێستا موژده‌یان پێداوین، كه خراوه‌ته پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه، ئیدی چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی بودجه ده‌كه‌ین".
روونیشیكرده‌وه، شوێنی دوو لیواكه دیاری نه‌كراوه، ئامانج بۆ ئه‌وه‌یه بۆشایی نێوان ئێمه و هێزه عێراقییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی "كۆبوونه‌وه‌ش كراوه بۆ پێكهێنانی دوو فیرقه، له یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا ئه‌فسه‌ری پێویست ده‌ستنیشان كراون، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له پێكهێنانی فیرقهكان. هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و لیوایانه‌ی پێویسته بچنه ریزی ئه‌و دوو فیرقه‌یه‌وه ناویان ده‌ستنیشان ده‌كرێت".