گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پارتى ’’دەستپێشخەرییەک’’ بۆ چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ یەکێتى رادەگەیەنێت

2022.11.16 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ’’دەستپێشخەرییەک’’ بۆ چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ یەکێتى رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاشکرایکرد، پارتی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ یەکێتی دەخاتەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیوا گەیلانی (16-11-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وتى "لە رۆژانی داهاتوودا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەن و بە جیدی گفتوگۆ لەسەر کێشەکان دەکەن".

 

وتیشی "پارتی هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی باش بووە لەگەڵ لایەنەکان بە تایبەت یەکێتی، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کە قسە جیاوازی هەیە لەگەڵ کردار، پارتی زۆرجار کە لە مافەکانی خۆی خۆشبووە لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکی باش و دروستی هەبێت لەگەڵ یەکێتی".

 

"لە کۆنگرە و لە دوای کۆنگرەش بارزانی داوای ئەوەی کردووە کە دەبێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەبێت، ئێمە بە چاوی رێزەوە دەڕوانینە هەر نەرمیی نواندنێک کە کرابێت، چونکە پارتی خوازیاری پەیوەندییەکی باش و تەندروستە لەگەڵ لایەنەکان و لە چەند رۆژی داهاتوش دەستپێشخەرییمان دەبێت لەوبارەیەوە"، گەیلانى وایوت.

 

هیوا گەیلانی ئاشکرای کرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات. وتیشی "ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەسەر هەموو گرفتانەی لە نێوان و ئێمە و یەکێتیی نیشتمانیدا هەیە و لە کۆبوونەوەکاندا بە راشکاوی قسەی خۆمان دەبێت، نامانەوێت لە راگەیاندنەوە وەڵام و وەڵامدانەوەمان هەبێت."

 

زیاتر لە مانگێکە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى رووى لە گرژى کردووە لەسەر ئاستى حزبى و حکومى و تادێت گرژییەکان لە زیادبوندان.  

  

گرژییەکان لەدواى تەقینەوەکەى هەولێر لە  7ی تشرینی یەکەمی 2022 سەریانهەڵدا، کە تێیدا ئەفسەرێکى ئەنجومەنى ئاسایش بەناوى "عەقید هاوکار جاف" کوژرا و ئەنجومەنى ئاسایش دژە تیرۆرى یەکێتى تۆمەتبارکرد و دژە تیرۆریش ئەوەى رەتکردەوە.