گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستى شەپۆلێکى نوێی کۆرۆناى راگەیاند

2022.11.16 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى شەپۆلێکى نوێی کۆرۆناى راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکردووە، بەڵام کەمتر توندە بەراورد بە شەپۆلەکانى پێشوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەری گشتى تەندروستی، ڕیاز عەبدولئەمیر ئەلحەلفی (16ی تشرینی دووەمی 2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، “لەم هەفتەیەدا ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکى کەم بەرزبووەتەوە، عێراق بە شەپۆلێکی لاوازدا تێدەپەڕێت بە بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشووی ڤایرۆسەکە." 

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرجەم نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکان بەتەواوی ئامادەکراون بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو، جگە لەوەی هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی دەرمان دابین دەکەن".

 

ئەلحەلفی باسى لەوەشکرد، "رێژەی مردن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بەهۆی دابینکردنی دەرمانەوە، ئەمە جگە لەوەی کە جۆری ڤایرۆسەکە کەمتر توندترە لە جۆرەکانی پێشوو".

 

 جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەتی تەندروستی لەم هەفتەیەدا هیچ حاڵەتێکی مردنی تۆمار نەکردووە".