ناس کورد-
ئەژى ئەمین راوێژکارى سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، چەندین ئەفسەری باڵا و كادیری هەواڵگریی ئەنجومەنى ئاسایش دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەژى ئەمین (16-11-2022) لە مەراسیمى چلەى کوژرانى عەقید هاوکار جاف لەوتەیەکدا بەناوى ئەنجومەنى ئاسایشەوە وتى "کارەساتى شەهیدبوونى عەقید هاوکار بە دەستێکى خیانەتکار و لەناوجەرگەى پایتەختى هەرێمدا بەو شێوازە دڕندانەیە، هەموومانى شۆککرد".
وتیشى "ئەو رووداوە زەنگێکى مەترسیدارە بۆ ئاسایشى ناوخۆى هەرێم و پایتەخت و بەرپرسیارێتى گەورە دەخاتە سەر هەموومان".
ئەژى ئەمین باسى لەوەشکرد، ئێستا كە ئەم وتارە پێشكەش دەكات، چەندان ئەفسەری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایش و كادیری هەواڵگریی لێهاتوو، پاسەوانی ئاسایشی هەرێم، بەدەر لە هەموو یاسایەك، "لە لایەن ئەو تاقمە لە یاسا و لە حكومەت یاخییەوە گیراون و سزا دەدرێن".
رۆژی ههینی (7ی تشرینی یهكهمی 2022)، له گهڕەكی سهربهستی شاری ههولێر لهرێگهی بۆمبی لكێندراوهوه ئۆتۆمبێلی عەقيد هاوكار تهقێندرایهوه، بهوهۆیهوه گیانی لهدهستدا و چوار کەسی دیکە لە ئەندامانی خێزانەکەی برینداربوون.
ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم رووداوەکەى خستە ئەستۆى دژە تیرۆرى یەکێتى و دژە تیرۆریش ئەوەى رەتکردەوە.