گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟

2019.08.19 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە.. بۆچی قەتەر شەقامەکانی شین دەکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەى ئاوەدانکردنەوەى گشتیی قەتەری لەڕێگەى کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بۆ بۆیاغکردنی ڕێگا و شەقامەکان بە ڕەنگی شین. بەپێی وتەى ئەندازیارانی پڕۆژەکە، شینکردنی ڕێگاکان بۆ دابەزاندنی پلەى گەرمایە و بەپێی پێشبینییەکانیان لەوانەیە 15 بۆ 20 پلە دابەزێت چونکە ڕەنگی ڕەش گەرمی هەڵدەمژێت. لەئێستادا پڕۆژەکە ئەزمونیە و چەند شەقامێکى سەرەکی گەشتیاری دەوحەى پایتەخت شین کراون بۆئەوەى ڕادەى سەرکەوتنى پڕۆژەکە تاقی بکەنەوە. پلەى گەرما لە قەتەر زۆر بەرزە و هەندێکات دەگاتە 50 پلەى سیلیزی، لە دوای شینکردنی شەقامەکان، ئەندازیاران چاودێری پلەى گەرما دەکەن بۆئەوەى بزانن پلەی گەرما دەگۆڕێت یاخود نا.