گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی کارەبا لەبارەى وەرگرتنی کرێی کارەبا ڕوونکردنەوەی دا

2022.11.16 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەى وەرگرتنی کرێی کارەبا ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەرگرتنی کرێی کارەبا پەیوەندی بە گەڕەکە جیاوازەکانەوە نییە و بەپێی ئەو یەکەیە وەردەگیرێت کە هاوبەشی کارەبا بەکاریدەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە. وەرگرتنی کرێی کارەبا بەسەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بە پێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاردێنن کرێی کارەبا لەسەریان ئەژمار دەکرێت."


دەشڵێت، "وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان ناسراون."


وەزارەتی کارەبا جەختیکردووەتەوە کە "هەر هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خست بێت، لەسەری کۆ دەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت، پێویستە بدات."