ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، خۆى و قوباد تاڵەبانی لە هەولێر فەرمانى دەستگیرکردنیان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ تاڵەبانى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" لەبارەى کێشەکان لەگەڵ پارتى وتى "قسەى راستى بێت ئێمە هەموو هەوڵێکمانداوە زیاتر لە 16 جار چوینەتەلاى بارزانى، هەستدەکەم ناتێگەیشتنێک هەیە لەنێوان ئێمە و پارتى، هەستدەکەم دەستێک هەیە".
وتیشى "من بۆ چارەسەر دەگەڕێم، حەزدەکەین حکومەت بەهێز بێت و حکومەتى هەموو لایەک بێت، بەڵام ئەوەى ئەمڕۆ جۆرێکە لە دوو ئیدارەیی".
لەبارەى بردنى وەهاب بۆ هەڵەبجەیی بۆ هەولێر، بافڵ تاڵەبانى وتى "بۆ نەیهێنم بۆ هەولێر، ئێمە ئیعتیراف بە ئامر قەبزەکە ناکەین، نایاساییە، کاک وەهاب دەیویست بۆ شوێنێک بڕوات، خۆ بە دزییەوە نەمانهێناوە، خەڵکى تریشیمان هێناوە پێشتر بەو شێوەیە".
"چوین لەوێ دانیشتین لەفڕۆکەخانە تۆزێک تاخیریان کردین وتمان دەگەڕێینەوە کە شتێکى ناشرین بوو، بەو حسابە بوایە من و قوباد نەئەبوو بێین بۆ هەولێر چونکە ئامر قەزبمان هەیە، ئەوە شتێکى زۆر سەیرە".
بافڵ تاڵەبانى جەختیکردەوە، هەولێر پایتەختە و ویلایەتى لایەنێک و بنەماڵەیەک نییە.