ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پڕۆژە یاساى سەربازى زۆرملێی کشاندەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیران (15-11-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا نۆ بڕیار دراون، کە یەکێکیان تایبەتە بە بەرزکردنەوەى راسپاردە بۆ پەرلەمان بەمەبەستى کشاندنەوەى پڕۆژە یاساى سەربازى زۆرەملێ.
پەرلەمانی عێراق پێشتر خوێندنی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی زۆرەملێ) دواخست بۆ دانیشتنی داهاتوو.
پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ گەنگەشەیەکی زۆری لە شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دروستکرد لەنێوان دژبوون و لەگەڵبوون. پێشتر لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای دەرچوونی یاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی زۆرەملێ) لە پەرلەمان، دوو ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی دەچێتەبواری جێبەجێکرنەوەوە.