ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى پیاوێکى راگەیاند کە بە فیشەک ژنەکەى کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (15-11-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڕەکى هەولێرى نوێ ژنێک بەناوى فێنک حوسێن 38 ساڵ لەلایەن پیاوەکەیەوە بەناوى (س.م) کوژراوە.
وتیشى "رووداوەکە لەسەر کێشەیەکى خێزانى بووە پیاوەکە بە دەمانچە فیشەکێکى ئاڕاستەى ژنەکەى کردووە و کوشتویەتى".
هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.