ناس کورد-
کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگرەکە لە تێرمیناڵی بابل لە فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، خشتەی گەشتەکان بەردەوامە و هیچ دواکەوتنێک لە کاتی گەشتەکاندا نییە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ زانینی هۆکارى ئاگرەکە پێکهێنراوە.