ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لەبارەی چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ نوسراوی فەرمیان داوەتە ئەنجومەنی ڕاژە و سەرقاڵی خوێندنەوەن بۆ ئەو بابەتە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 15-11-2022) ڕایگەیاند، "تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ نوسراوی فەرمیمان داوەتە ئەنجومەنی ڕاژە و ئەوان لە خوێندنەوە و بەدواداچوونن بۆ ئەو بابەتە."
وتیشی، "دواتر ئەنجومەنی ڕاژە ڕاپۆرتی خۆیان دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران و گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەکرێت."
هاوکات سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران و پەککەوتنی خوێندن لە چەند قوتابخانەیەکی سنوری کۆیە، وەزیری پەروەردە سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و وتی، "هێرشکردنەسەر قوتابخانەکان و مەترسی بۆسەر قوتابییان دژی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە."