ناس کورد-
بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی، ئەوەی دوێنێ لە زانکۆی سلێمانی ڕوویدا کاری خوێندکار نییە و دەستی لە پشتەوەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دلێر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 15-11-2022) ڕایگەیاند، "لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێدا زیانێکی زۆر بەر زانکۆکە کەوتووە، ئەوەی ڕوویداوە لە کاری خوێندکار ناچێت و وا دەردەکەوێت دەستێکی لە پشتەوە بێت، چونکە بە بەرنامە کراوە و دەستکاری کامێراکان کراوە."
وتیشی، "ئەوەی ڕوویدا کارێکی نەشیاو بوو، شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و دیوار، پەیوەندییان بە دەرماڵەوە نییە."
هاوکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک خوێندکاریش، بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، " ئاگام لێنیە کەس دەستگیرکرابیت."