گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە گرانبوون و قەیرانی غازی ماڵان دەدرێت

2022.11.15 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە گرانبوون و قەیرانی غازی ماڵان دەدرێت

ناس کورد- 

خاوەن کارگەکانی غاز لە سلێمانی هۆشداری دەدەن لە قەیران و بەرزبوونەوەی نرخی غاز و دەڵێن، ئەوان بەرپرس نین لەو دۆخە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خاوەن کارگەکانی غاز لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 15-11-2022) ڕایانگەیاند، "لەئێستادا غازی کەمتر لە پێویست بۆ سلێمانی دابین دەکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی غاز." 

 

وتیشیان، "لەئێستادا غازی خەزنکراو لە کارگەکان زۆر کەمی کردووە، ساڵانی ڕابردوو هەر کارگەیەکی غاز زیاتر لە 200 تۆن غازی خەزنکراوی هەبووە، هێشتا قەیرانی غاز دروست دەبوو، بەڵام لەئێستادا کە بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین هیچ کارگەیەک چوار تۆن غازی خەزنکراوی نییە." 

 

خاوەن کارگەکانی غاز، هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز و ئاماژەیان بەوەکرد، "لە سبەینێوە ئێمە بەرپرس نین لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز و قەیرانی غاز." 



https://fb.watch/gP4GfbMnUZ/