ناس کورد-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە لەدوای پێشوازییەکەی سەرۆکی هەرێم، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق دەچێتە پیرمام و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.