ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەشێکی زۆر لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی دوکان و بازاڕەکانیان نەکردەوە و مانیان گرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 15-11-2022، لە شارەکانی، سەقز، مەریوان، سنە، مهاباد، شنۆ، بانه، جوانڕۆ، کامێران و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری دەستیپێکردووە و خەڵک دووکان و بازاڕەکانیان نەکردووەتەوە.
جگە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تاران، مەشهەد، کەرەج و ئیسفەهان مانگرتن دەستیپێکردووە.