گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێکی توند لە ئەمەریکاوە بۆ ئێران

2022.11.15 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی توند لە ئەمەریکاوە بۆ ئێران

ناس کورد-

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات ئێران هێرشەکانی رابگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (سێشەممە 15-11-2022) ڕایگەیاند، "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی  ئێران لە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاڵپشتی ئەمریکا بۆ هەولێر و بەغدا دووپاتدەکەینەوە و لەگەڵ هاوبەشەکانمان دەوەستین بۆ سەقامگیری و سەروەریی خاکی عێراق."

 

هاوکات ئەمەریکا داوای لە ئێران کردووە هێرشەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بوەستێنێت و دووربێت لە هەڕەشەی یەکپارچەیی خاکی عێراق.