گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەڵوێستێک لە فەڕەنساوە لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێم

2022.11.15 - 08:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە فەڕەنساوە لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێم

ناس کورد-

حکومەتی فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات و پابەندیی خۆی بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "فەرەنسا سەرکۆنەی دوایین هێرشی ئاسمانیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و پابەندیی خۆمان بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هێرشە ئاسمانییانە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و  هەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکات و دەبێت بوەستێندرێن."

 

بەیانیی رۆژی دووشەممە 14-11-2022، هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز لە سنووری سلێمانی و تیایدا لە کۆیە دوو کەس کوژران و هەشت کەسیش بریندار بوون.