گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکان بزانە

ئەگەر سکئێشەی منداڵەکەت ئەم نیشانانەی هەبوو زوو سەردانی پزیشک بکە

2022.11.14 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر سکئێشەی منداڵەکەت ئەم نیشانانەی هەبوو زوو سەردانی پزیشک بکە

ناس کورد-

پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر کاتێک منداڵەکەت سکئێشە و یەکێک لەو نیشانانەی هەبوو پێویستە نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی بدەیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیشانەکان بزانە؛

1- ئەگەر ئازاری سکی زۆر بوو بە جۆرێک منداڵەکە بخاتە گریان و چالاکی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە.

2- ئەگەر پیساییەکەی خوێنی لەگەڵدا بوو.

3- ئەگەر خوێنی هەڵهێنایەوە لەگەڵ ئازاری سکەکەی.

4- ئەگەر ڕشانەوەکەی ڕەنگی سەوز بوو.


5- ئەگەر لەگەڵ ئازاری سکەکەی لە پێستیدا لیری هەبوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، دەم و چاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی ئەخوارد.

6- ئەگەر ئازاری سکەکەی لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سکی بوو.

7- ئەگەر لەکاتی میزکردندا ئازاری هەبوو.


8- ئەگەر لەگەڵ سکئێشەکە تایەکی بەرزی هەبوو، منداڵەکە زیاتر خەواڵوو دەرکەوت لەچاو ڕۆژانی تر.

9- ئەگەر هەستت کرد کێشی دابەزیوە.

10- ئەگەر تاو کۆکەیەکی زۆرو خراپی هەبوو.