ناس کورد-
لە ساڵانی ڕابردوودا ئارەزووی خەڵک بۆ گەیاندنی خواردن لە سوید بۆ بەردەرگای ماڵەوە (دێلیڤەری) زیاتر بووە،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕادیۆی سوید لە ڕاپۆرتێکدا (14ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، لەگەڵ زۆربوونی گەیاندنی خواردن ژنان لە لایەن کارمەندانی گەیاندنی خۆراک (دێلیڤەری)ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.
بەڵام چەندین ڕووداوی گێچەڵکردنی سێکسی بەو ژنانەی داوای خواردنیان کردووە لەلایەن کارمەندانی دیلیڤەرییەوە زیادکردووە، ئەوان پێشنیاری پەیوەندی سێکسی بە موشترییە ژنەکانیان دەدەن.
ڤانێسا یەکێک لە قوربانییەکانە کە ئەمساڵ لەلایەن کارمەندێکی (دێلیڤەری)ەوە تووشی گێچەڵی سێکسی بوویەوە بۆ بەشی کوردی ڕادیۆی سوید قسەیکردووە و دەڵێت، هەر یەکەمجار بە گەیشتنی بە ماڵەوە و دواتریش لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە گێچەڵی سێکسی پێکردووە.
ئەو دەشڵێت، "بیرم بۆ خراپترین شت دەرۆیشت، بیرمرکردەوە بە هەموو قوڕگم هاوکار بکەم."
ڕادیۆکە قسەی لەگەڵ 16 ژن کردووە کە لەلایەن ئەو کارمەندانەوە گێچەڵی سێکسییان پێکراوە.
یەکێک لە ژنەکان دەشڵێت، "پیاوەکە تەنانەت دوای گەیاندنی خواردنەکەش وازی لێ نەدەهێنام، زۆرجار ئەو پیاوە نامەی بۆ دەناردم و دەیوت من کاتژمێر 12 لە کارکردن تەواودەبم، وەرە با بچین پیاسەیەک بکەین."
ئەو ژنە دەشڵێت، "لە ترساندا، لە ماڵەوە کارەبام دەکوژاندەوە و نەمدەوێرا گڵۆپ پێ بکەم."
سێ کۆمپانیا کە لە سوید کاری گەیاندن دەکەن بە ڕادیۆکەیان وتووە ئاگایان لەو کێشەیە هەیە و زۆر بەجدی کاری لەسەر دەکەن.
بەڵام جەختدەکەنەوە کە خەڵکانێکی زۆر خواردن دەگەیەنن و ئەوانەی گێچەڵی سێکسی دەکەن زۆر کەمن.