گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بۆ پەروەردەی کۆیە

2022.11.14 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بۆ پەروەردەی کۆیە

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی هەرێم سەردانی کۆیەی کرد کە ئەمڕۆ جارێکی تر کەوتەبەر هێرشی موشەکی و درۆنیی ئێران و چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی پەروەردەی شارەکە دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "لەسەر ڕاسپاردە و پشتیوانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی ، سەردانی قەزای کۆیەم کرد، لەلایەن بەڕێز تاریق حیدەری، قائمقامی قەزای کۆیە پێشوازیم لێکرا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە و سەرۆکی شارەوانی کۆیە و سەرپەرشتیاری یەکەم کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا."


دەشڵێت، بۆ شرۆڤە و بڕیاردان لەبارەی ناوەندەکانی خوێندن بۆ چارەسەرکردنی دەرهاویشتەکانی بۆمبارانکردنی بەشێک لە سنوورەکە .

چەندین بریاری پێویست دران لەوبارەیەوە ، لەوانە :
١- بەردەوام بوونی ڕاگرتنی دەوام لە چەند قوتابخانەیەک کە پێشتر دەواممان تێدا ڕاگرتبوو وە قوتابخانەکان شوێنی دیکەیان بۆ دیاریکرابوو.

٢- بریاردرا سبەی تیمی ئەندازیاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر سەردانی شاری کۆیە بکەن و ڕەزامەندیمان دا لە سەر دروستکردنی قوتابخانەیەک بە شێوازی کابینە و بە خێرایی بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە لەسەر بودجەی وەزارەت.

٣- هەماهەنگی لەگەڵ بەرێز سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرا بۆ ئەوەی قوتابخابەیەک لە کۆیە دروست بکرێت.

٤- بەرێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرم راسپارد ، سبەی میکانیزمێک بگرنە بەر بۆ ئەوەی لەگەڵ پەروەردەی کۆیە تیمێک لە رێنمایکارانی پەروەردەی سەردانی ئەو قوتابخانانە بکەن و کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ باشکردنی لایەنی دەروونی قوتابیان و خوێندکارانی کاریگەر بە هێرشە موشەکییەکان.

٥- بریارماندا بە تەرخانکردنی بڕی ٥٠،٠٠٠،٠٠٠ پەنجا ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی کارەکانی پەروەردەی کۆیە لە دروستکردنی پۆلی خوێندنی زیادە بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشار بەهۆی داخستنی زیاتر لە پێنج ناوەندی خوێندن .

٦- زیاتر لە ٧١،٠٠٠،٠٠٠ حەفتا و یەک ملیۆن دینار بریاری تەرخان و خەرجکردنی درا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامادەیی کۆیە و ئامادەیی تەقتەق.