ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەستیگرت بەسەر بەسەر تانکەرێکی ئێرانیدا کە لەکاتی گەڕانەوەیدا بەنیاز بوو سێ هەزار لیتر ماددەی کحولی ئاودیو بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ڕووداوەکە دوێنێ یەکشەممە ڕوویداوە، لە دوای پشکنینی تانکەرەکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران، زیاتر لە سێ هەزار و 308 لیتر ماددەی کحولی کە پێک هاتووە لە مادەکانی (ڤۆدگا، وێسکی، شەراب) دەستی بەسەر دابگیرێت کە بەشێوەیەکی نهێنی لەناو تانکەرەکە حەشار دابوو و بە نیاز بوو بە شێوەی قاچاخ بباتە ئێران."
دەشڵێت، لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماددە کحولییەکان، پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی.