گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەزڵوم عەبدی لەبارەى تێوەگلان لە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ لێدوانی دا

2022.11.14 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم عەبدی لەبارەى تێوەگلان لە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ لێدوانی دا

ناس کورد-

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختیکردەوە کە "هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە نییە و ئەو بانگەشانەش ڕەتدەکەینەوە کە هێزەکانی ئێمە بە تێوەگلان تۆمەتباردەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزڵوم عەبدی لە تویتێکدا (14ی تشرینی دووەمی 2022) سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی کوژراوان و گەلی تورکیا ڕاگەیاند و داوا زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان کرد.

هەر ئەمڕۆ ناوەندى پاراستنی گەل ڕایگەیاند، تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ هیچ پەیوەندییەكی بەئەوانەوە نییە.  

  

ناوەندى پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو ڕووداوەوە نییە، ئێمە ڕاستەوخۆ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج ناگرین و هەرچالاكییەك كە هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج بگرێت قبوڵی ناكەین".  

  

دەشڵێت: "لەناو توركیادا بە ئامانجگرتنی هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن ئێمەوە نا مومكینە و ئاشكرایە لەبەرامبەر تێكۆشینی ڕەوای ئێمەدا، ڕژێمی ئاكەپە و مەهەپە تەنگەتاوبووە، بەتایبەتی ئاشكرابوونی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و سوتاندنی سەربازانی خۆیان".  

  

دوێنێ دوای تەقینەوەکە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەستگیرکراوە کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا و بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە".    

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتوون پەکەکە و پەیەدە لە تەقینەوەکە بەرپرسیارن".    

  

زیاتر بخوێنەرەوە؛ وێنەى گومانلێکراوى تەقینەوەکەى ئەستەنبوڵ بڵاوکرایەوە  

  

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە (13ی تشرینی دووەمی 2022) تەقینەوەیەک شەقامی ئیستقلالی شاری ئیستانبوڵی هەژاند و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکەش برینداربوون.