ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، بە تەواوی پشتگیریی لە داوا ڕەواکانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەکەم، داواکارم بە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتی و دوور لە تووندوتیژیی داوای مافەکانیان بکەن، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان بە هێمنی ئەنجام بدەن، زیان بە موڵکی گشتی و تایبەتی نەگەیەنن و نەبنە مایەی بێزارکردنی هاووڵاتییان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "نیگەرانم کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئازیزی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری سلێمانی ئازار دراون، خوێندکاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە کە بیانپارێزن و دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە تووندوتیژییەک بەرامبەریان."
دەشڵێت، "هیوادارم لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریی خوێندکارانەوە بێت و ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین بکات."